سەرۆکی ئەمریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی بە ژینۆساید ناساند
کۆشکی سپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، جۆ بایدن سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نه‌کانی به‌فه‌رمی بهژینۆساید ناساندوه که له‌لایه‌ن ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانیه‌وه ئه‌نجامدراوه.
22ی ئه‌م مانگه، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی جۆ بایدن کرد و داوایانکرد، وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکا له مێژوودا، به‌فه‌رمی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نه‌کان بهژینۆساید بناسێنێت.
ئه‌مڕۆش دوای تێپه‌ڕبونی 106 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌دا، جۆ بایدن به‌فه‌رمی کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی بهژینۆساید ناساند.
جۆ بایدن له‌راگه‌یه‌ندراوێکیشدا رایگه‌یاند: "کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کان له‌لایه‌ن ئیمپڕاتۆریه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه که به ده‌ستگیرکردنی ڕۆشنبیرانی ئه‌رمه‌نی و ڕێبه‌رانی ئه‌رمه‌نییه‌کان له 24ی (نیسان/4)ی 1915 ده‌ستیپێکرد، نیشانه و ئاماژه‌یه‌کی رونی ژینۆسایدکردنه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "گه‌لی ئه‌مریکا ڕێز له که‌سوکاری ئه‌رمه‌نییه‌کان ده‌گرێت که به هۆی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌وه له‌ناوبران" .
مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوەیەک دا ، ئەم لێدوانانەی بایدنی بە پۆپۆلیستی زانی و رەتی کردنەوە .