نوێنەرێکی پەرلەمانی ئەورووپا: ئیسرائیل بە پشتیوانیی ئەمریکاو ئەورووپا کاری تاوانکارانە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i396415-نوێنەرێکی_پەرلەمانی_ئەورووپا_ئیسرائیل_بە_پشتیوانیی_ئەمریکاو_ئەورووپا_کاری_تاوانکارانە_دەکات
نوێنەرێکی ئیرلەندیی پەرلەمانی ئەورووپا، ھێرشی بێ بەزەییانەی ڕژێمی زایونی دژی جەماوەری چەوساوەی فەلەستینی بە بەرەکوژی ناوبردو وتیشی: ئەو دڕندەکارییانە لەسای پشتیوانی کردنی ئەمریکاو ئەورووپا ئەنجام دەگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2021 22:06 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی پەرلەمانی ئەورووپا: ئیسرائیل بە پشتیوانیی ئەمریکاو ئەورووپا کاری تاوانکارانە دەکات

نوێنەرێکی ئیرلەندیی پەرلەمانی ئەورووپا، ھێرشی بێ بەزەییانەی ڕژێمی زایونی دژی جەماوەری چەوساوەی فەلەستینی بە بەرەکوژی ناوبردو وتیشی: ئەو دڕندەکارییانە لەسای پشتیوانی کردنی ئەمریکاو ئەورووپا ئەنجام دەگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «میک والاس» ڕۆژی چوارشەممە لە توییتێکدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەر مرۆڤێمی ئاوەزمەند لە داکۆکیی یەکێتیی ئەورووپا لە دڕندەکارییەکانی ئیسرائیل دژی جەماوەری فەلەستین سەری سووڕ دەمێنێ، وتیشی: ئەوەی تاوانکارایی بکوژانی دڵڕەقی ڕژێمی ئاپارتایدی ئیسرائیل ئیدانە نەکات، دەبێ بۆ ھەمیشە بێ دەنگ بێت.

تێکھەڵچوون لە سنووری غەززە لەگەڵ فەلەستینی داگیرکراو دوابەدوای ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی دژی مزگەوتی ئەقسا و قودسی پیرۆز لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە پەرەی سەندووە.

ھەنگاوەکانی دڕندانەی ڕژێمی زایونی لەگەڵ شەرمەزار کردنی وڵاتان، دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەرەوڕوو بووەتەوە.