حوزه‌یران 14, 2021 18:19 Asia/Tehran
  • کۆبونەوەی ناتۆ ، چین و هێرشە ئەلیکترۆنییەکان تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانن

کۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لەهاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە بروکسێلی پایتەختی بەلژیک دەستیپێکرد و گرتنەبەری هەنگاوی پێیویست بەرامبەر چین و روسیا و هێرشە ئەلیکترۆنییەکان لەسەرەکیترین ئەو تەوەرانەن کە سەرکردەکانی ناتۆ گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.

کۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام لەهاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە بروکسێلی پایتەختی بەلژیک دەستیپێکرد و گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بەرامبەر چین و روسیا و هێرشە ئەلیکترۆنییەکان لەسەرەکیترین ئەو تەوەرانەن کە سەرکردەکانی ناتۆ گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.

 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرکردەی هەر 30 وڵاتەکەی ئەندام لە لەهاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)، 31هەمین کۆبونەوەی هاوپەیمانیەتییەکە لە بروکسلی پایتەختی بەلژیک دەستیپێکرد، سەرکردەکانی ناتۆ لەکۆبونەوەکەدا لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا هەڵدەدەنەوە ئەویش بەئامادەبونی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەو وڵاتە.

 لای خۆیەوە یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری رێکخراوی ناتۆ رایگەیاند،  لوتکەی ئەمجارەی ناتۆ دەستپێکێکی نوێ و مێژووییە، دوای چوار ساڵ گرژی لەنێوان سەرکردەکانی ناتۆ و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا کە رەخنەی ئاڕاستەی رێکخراوەکە کردبو بەوەی  "کە ناتۆ کێشەی زۆری هەیە و کۆن بووە".

سەرپەیڤ