تەقینەوە لە «کەراچی»ی پاکستان ١٠ کوژراوی لێ کەوتەوە
ئاب 15, 2021 14:16 Asia/Tehran
شەوی یەکشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی موسافیربەر لە شاری «کەراچی» ھەڵکەوتوو لە باشووری پاکستان ١٠ کەس بوون بە قوربانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی پاکستان بە گێڕانەوە لە پۆلیسی«کەراچی» ڕایانگەیاندووە: تەقینەوەی ترۆمبیلێک لە ناوچەی «بەلەدیە تاون» ١٠ کوژراوو کۆمەڵێکی زۆر بزینداری لێ کەوتووەتەوە.
وەزیری نێوخۆی پاکستان وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر ئەم تەقینەوەیەی «کەراچی» فەرمانی بە دامەزراوە ئاسایشتییەکان دا ھەتا ھەرچی خێراتر ھۆکاری ئەم ڕووداوە ڕوون کەنەوە.
«فیدا حسەین» کاربەدەستێکی باڵای پۆلیسی پاکستان لە کەراچی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: ئەم تەقینەوەیە لەنێو ترۆمبیلێکدا ڕووی داوە.