کانونی دوھەم 08, 2022 14:44 Asia/Tehran
  • گیرانی چوار هه‌زار و 266 که‌س و  فەرمانی سەرۆکی کازاخستان بۆ تەقەکردن لە ناڕازیان

قاسم ژومارت توکایێف سەرۆکی کازاخستان فەرمانی بە ھێزە سەربازیەکانی ئەم وڵاتەدا بێ وشداریدان تەقە لە ناڕازیان بکەن .

 

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئاکی پرێس ی کازاخستان ، قاسم ژومارت توکایێف سەرۆکی کازاخستان وێڕای بە تیرۆریست زانینی ناڕازیان گوتی : ئەوان درێژە ئەدەن بە تێکڕوخاندنی بیناکان، من فەرمانم بە بەڕێوەبەرانی یاسا داوە بێ وشداریی ، تقەیان لێ بکەن . 

لە لایەکی دیکەوە ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی رووداوه‌کانی کازاخستان ده‌ستگیر کراون گه‌یشته‌ چوار هه‌زار و 266 که‌س و ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیی بیانییان له‌نێودان.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی کازاخستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا زانیارییه‌کانی له‌باره‌ی ژماره‌ی ده‌ستگیرکراوانی رووداوه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ نوێ کرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ که‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی رووداوه‌کانی کازاخستان ده‌ستگیر کراون گه‌یشته‌ چوار هه‌زار و 266 که‌س و ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیی بیانییان له‌نێودان.

له‌ میانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی به‌هۆی گرانکردنی نرخی سووته‌مه‌نی و خراپی ره‌وشی ئابووری له‌ 2ی کانوونی یه‌که‌م ده‌ستیان پێکرد، پێکدادان له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و خۆپیشانده‌ران روویدا. به‌م هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێلی پۆلیس و سه‌رباز ئاگریان تێبه‌ردرا و خۆپیشانده‌ران چوونه‌ ناو داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت.

سه‌رکۆماری کازاخستان، قاسم ژومارت توکایێف ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی کابینه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی په‌سه‌ند کرد که‌ له‌لایه‌ن خوپیشانده‌رانه‌وه‌ به‌ به‌رپرسیاری ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌زاندرێت و به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌کانیش ناوبراو باری نائاسایی له‌ کازاخستان راگه‌یاند.

سەرپەیڤ