لە پەراوێزی جڤینەکەی مونیخ ، وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیداریان کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مونیخ دیدار و گفتوگۆیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ بەشداربی لە 58 مین کۆبوونەوەی ئەمنیی مونیخ چووەتە ئەڵمانیا، لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەدا پێوندی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان ودوایین پرس و بابەتەکانی ناوچەکە و جیھان وتووێژیان لەسەر کرا .
کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ لە دوێنێ ھەینیەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و بە بەشداریی کاربەدەستان و کارناسانی ئاسایشتی لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان یەرپا دەکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ئۆمیکرۆن بە ئامادە بوونی کۆمەڵێکی بەرتەسک لە کاربەدەستانی وڵاتان بەرپا دەکرێت. کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ بۆ ماوەی دوو ساڵی بەردەوام لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا کرا.
«کامیلا ھەریس» یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکاو «ئۆلاف شوڵتز» سەرۆکی ئاڵمانیا ھاوڕێ لەگەڵ ٣٥ کەسی دیکە لە سەرکردەکانی وڵاتانی دنیا لە کۆنفرانسی ئاسایشتیی ئەمساڵی مونیخ دا بەشدارن.