فەرمانی پوتین بۆ دەست پێ کرانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە «دۆنباس»
سەرۆک کۆماری ڕووسیا، فەرمانی دەست پێ کرانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تایبەتیی ئەم وڵاتە بۆ پاراستنی ناوچەی «دۆنباس»ی دەرکرد.
ناوچەی «دۆنباس» بە دانیشتووانی بە ڕەگەز ڕووسیی خۆی لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا ھەڵکەوتووەو لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ڕووسەکانی ئەم ناوچەیە، دوو کۆماری «دۆنتێسک» و «لوھانێسک»یان دامەزراندو دەوڵەتی خۆجێیی بەجیا لە دەوڵەتی ئۆکرانیایان پێک ھێناوە.
کاربەدەستانی کۆماری «دۆنتێسک» ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند بوو، لە ھێرشی سوپای ئۆکرانیا سێ کەسی سڤیل کوژراون. ھەروەھا کاربەدەستانی کۆماری «لوھانێسک»یش باسی کوژرانی دوو کەسی سڤیلیان کردووە لە ئەنجامی ھێرشەکانی سوپای ئۆکرانیا.
«ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاند: ڕووسیا خەریکی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی تایبەتیە لە ئۆکرانیاو ئامانجی مۆسکۆش بەسڤیل کردنی ئۆکرانیایەو بەنیازی داگیرکردنی سەرزەوینی ئەم وڵاتە نییە.
پوتین ڕاشیگەیاند: ئۆکرانییەکان چەک بەدەستەوە نەگرن و بەرپرسایەتی ڕژانی ھەر خوێنێک لە ئۆکرانیا لە ئەستۆی کاربەدەستانی ئەو وڵاتەیە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە دەربڕینی ئەمەی کە دۆخەکە لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا بە جۆرێکە کە پێویستی بە ھەنگاوی لێبڕاوانەی مۆسکۆیە، جەختیشی کرد، ئەگەر بێتو وڵاتانی بیانی خۆیان تێ گەیەنن، ڕووسیاش دەستبەجێ کاردانەوە لە خۆی پیشان دەدات.