شوبات 27, 2022 07:46 Asia/Tehran
  • بانکەکانی روسیا لە سیستمی سویفت جیاکرانەوە

ئەمریکا ، کەنەدا ، فڕەنسە ،ئیتاڵیا ، ئینگلس ، ئاڵمان و کۆمیسیۆنی ئەوروپا بانکەکانی روسیایان لە سیستمی سویفت جیاکردەوە .

دوای ئەوەی کە کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند داراییەکانی بانکی ناوەندیی روسیا دادەخات ، ئەمریکا ، کەنەدا ، فەڕەنسە ،ئیتاڵیا ، ئینگلس ، ئاڵمان و کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکی ھاوبەش دا رایانگەیاند بانکەکانی روسیایا لە سیستمی سویفت جیاکردەوە . 

سیستمی سویفت بۆ ناردن و وەرگرتنی ھەرجۆرە پەیامێکی دارایی لە نێوان بانکەکانی نێوخۆی وڵات و  بانکەکانی دەرەوەی وڵاتە . 

بەمجۆرە روسیا لە دەسڕاگەیشتن بە دراڤ و داراییەکانی خۆی لە بانکەکانی نێو ئەو وڵاتانە بێبەش دەکرێ. 

وڵاتانی رۆژاوایی لەوان ئەمریکا و ئینگلیس و ئەندامانی یەکیەتی ئەوروپا ، بە دوای ھێرشی روسیا بۆسەر ئوکراین ، بایکۆتی قورسیان لە دژی مسکۆ داناوە . 

حکومەتی روسیا لە دوو مانگ لەمەوبەرەوە پەکێجی پێشنیارکراوی خۆی بۆ دەستەبەری ئاسایشیی ڕادەستی ئەمریکا و ناتۆ کرد کە ئەندام نەبوونی ئوکراین لە ناتۆدا و کشانەوەی ھ ێزەکانی ئەم پەیمانە لە رۆژھەڵاتی ئەوروپای دەگرتەوە . 

سەرپەیڤ