ئادار 07, 2022 16:01 Asia/Tehran
  • روسیا پێرستی وڵاتانی نادۆستی پەسەندکرد

حکومەتی روسیا ئەمڕۆ دوشەممە لیستەی وڵاتانی بیانی دیاریکرد کە ھەنگاوی نادۆستانەیان لە دژی روسیا و کۆمپانیا و تاکەکانی ئەنجام ئەدەن .

بەپێی راپۆرتی ھەواڵدەریی تاس ، پێرستی وڵاتانی نادۆستی روسیا بریتیە لە : ئەمریکا ، کەنەدا ، بریتانیا - بریتی لە ناوچەکانی جێرسی ، ئانگویلا - دورگەکانی ڤیرجینی بریتانیا - جەبەل تاریق ، ئوکراین ، وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا ، مۆنەنێگرۆ ، سویس ، ئاڵبانی ، ئیسلەند ، لیخت شتاین ، موناکۆ ، نەرویژ ، سەن مارینۆ ، مەقدونیەی باکووری ، ژاپۆن ، کۆریای باشوور ، ئوسترالیا ، میکۆنزی ، نیوزیلەند ، سەنگاپوور و تایوان . 

حکومەتی روسیا لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند، شارومەندان و کۆمپانیاکانی روسیا ، حکومەت ، ناوچەکان و شارەوانیەکان کە بەڵێنی دراڤییان لە بەرامبەر خاوەن قەرزانی دەرەکی لە لیستی وڵاتانی نادۆست ھەیە ، دەتوانن بە روبڵ خەرجی بکەن .   

سەرپەیڤ