ڕەخنەی پوتین لە ناردرانی بەکرێگیراوانی دەرەکی بۆ ئۆکرانیا
سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە شانزەھەمین ڕۆژی شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیا ڕایگەیاند: ڕۆژئاواییەکان بە ئاشکرا بەکرێگیراوانی بیانی لە سەرتاسەری دنیا ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکەن.
«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا ١٤ی فڤریە فەرمانی ھێرش کردنەسەر ئۆکرانیای دەرکرد.
مۆسکۆ جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەم ھێرشە بە واتای سڕینەوەی نازیسم لە ئۆکرانیاو چەک کردنی ئەو وڵاتەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، ئەمڕۆ ھەینیش «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم وڵاتە وتی: لایەنگرانی ڕۆژئاوایی ئۆکرانیا ڕەوانەکرانی بەکرێگیراوانی بیانی ناشارنەوەو بە ئاشکرا خەریکی ئەو کارەن و تەواوی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانیش پێشێل دەکەن.
پوتین لە درێژەی وتەکانی دا لە گەڵاڵەی «سێرگێئی شۆیگۆ» وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا لەمەڕ ڕەوانەکردنی کەسانی خۆبەخش بۆ ئۆکرانیا داکۆکیی کرد.
«شۆیگۆ» لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند: ژمارەیەکی زۆر لەو ١٦ ھەزار خۆبەخشەی کە بە ھانای کۆمارییەکانی «دۆنتێسک»و « لۆھانێسک» لە ناوچەی دۆنباسەوە ڕۆییشتوون خەڵکی ڕۆژئاوای ئاسیان.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێی داگرتووە کە، ئەگەر کەسێک بە شێوەی خۆبەخش و نەک لە بەر پارە، بە نیازی یارمەتیدانی خەڵکی دۆنباس بوو دەبێ ھاوکارییان بکرێ و ئاسانکاریی بکرێت بۆ ڕۆییشتنیان بەرەو شەڕگەکان.