May 05, 2022 11:11 Asia/Tehran
  • پێشکەشکاری دێرینی بی بی سی: گەورەترین ھەڵەیەک کە لە ژیانم دا کردم ئەمە بوو کە بەرامبەر بە ھێرشی سەر عێراق ناڕەزامەندیم دەر نەبڕی

پێشکەشکاری دێرینی بی بی سی لە لێدوانێکدا وتی: گەورەترین ھەڵەیەک کە لەژیانی پڕۆفشناڵی خۆی دا کردوویەتی، ناڕەزامەندی دەرنەبڕین بەرامبەر بە ھێرشی سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بووە.

ماڵپەڕی ئینگلیسیی «ئەی نیوز» وتووێژێکی لەگەڵ «ئەندرۆ مار» پێشکەشکاری دێرینی بی بی سی ساز داو بە گێڕانەوە لە ناوبراوەوە نووسیویەتی: گەورەترین ھەڵەم لە ماوەی ٢١ ساڵ کاری پرۆفشناڵم لە بواری ڕۆژنامەوانی دا ئەمەیە کە ھێرشی سەر عێراقم بە ڕادەی پێویست سەرکۆنە نەکرد.

وتیشی: بە درێژایی شەڕ، ھەنگاوەکانی «تونی بلێر» سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی لە سەرەتای شەڕەکەدا زیاد لە ڕادە ستایش دەکرد، چونکو باوەڕی وا بوو کە ئەمریکاو بریتانیا مافی خۆ تێ گەیاندن و ڕوخاندنی ڕژێمی سەددامیان ھەبووە، بەڵام دوای ئەوەو بە پەرە سەندنی توندوتیژی و قوربانی دان و ئاشکرا بونی پاساوەکانی شەڕ، ئەوە ڕوون بووەوە کە لەم بوارەدا ھەڵەی کردووە.

ئەم پێشکەشکارە دێرینەی بی بی سی لە درێژەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەوەی وا لە ئێستادا لێی دەترسم ئەمەیە کە ھەڵە سیاسییەکان لە عێراق لە ئۆکرانیاش دووپات بێتەوە.

سەرپەیڤ