حوزه‌یران 25, 2022 17:25 Asia/Tehran
  • کشانەوەی ئەوروپا لە گەمارۆی نەوتی ڕووسیا

بەپێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ ، سەرەڕای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا کەمتر لە مانگێک سزای بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە، یەکێتی ئەوروپا کڕینی نەوتی لە ڕووسیا زیاد کردووە .

یەکێتی ئەوروپا لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەشێک لە نەوتی روسیای پەسەندکرد و بەڵێنیدا تا ساڵی داهاتوو 90%ی هاوردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە رابگرێت.

قەدەغەکردنەکە هەموو ئەو نەوتە دەکاتە ئامانج کە لەڕێگەی دەریاوە هاوردە دەکرێت و لێخۆشبوون بۆ هاوردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆرییەوە دیاری دەکات .

سەرەتای ئەم مانگە ڕۆژنامەی زە ئیکۆنۆمیست بڵاویکردەوە، سەرەڕای پابەندبوونی ئەوروپا بە کەمکردنەوەی هاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیا، بەڵام لە نێوان مانگی یەک تا مانگی نیسان، دابینکردنی نەوتی بۆ یەکێتی ئەوروپا بە ڕێژەی ١٤% زیادی کردووە.

سەرپەیڤ