گردبوونەوەی دژە ئیسرائیلی لە بەریتانیا
دەیان ئەندامی گروپە مەدەنییەکانی دژە جەنگ و لایەنگری فەلەستین لە شارەکانی «برایتۆن» و «بێلفاست»ی بەریتانیا گردبوونەوە و دروشمی دژە ئیسرائیلیان بەرزکردەوە و داوای ڕزگارکرانی فەلەستینیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، بەشداربووانی ئەم گردبوونەوەیە لە شارەکانی «برایتۆن» و «بێلفاست»ی بەریتانیا هاواری «نەمان بۆ ئیسرائیل»یان بەرز کردووە و لە دروشمەکانیاندا جەختیان لەسەر پێویستیی گوشارخستنە سەر حکوومەتی بەریتانیا بۆ ڕاگرتنی ھەنگاوە نایاساییەکانی ڕژێمی زایۆنی کردەوە.
بەشداربوونی گردبوونەوەکە جگە لە هەڵکردنی ئاڵای فەلەستین، پارچەنووسگەلێکیشیان هەڵگرتبوو کە داواکارییەکانیان لەسەر نووسیبوو، لەوانە چەسپاندنی دادپەروەری لە فەلەستین و کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و ئاپارتایدی ئیسرائیل.
«میک ناپیر» سەرۆکی هەڵمەتی «هاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین» لەم بارەیەوە وتوویەتی: لە ئێستادا هاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین لە هەموو کاتێک گرنگترە و ئەم پەیامە بە گەلی فەلەستین دەگەیەنێت کە تەنیا نین.