دوای تورکیا و ڕۆمانیا، کروڤاتیاش ھەژێندرا
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر بە قوڵایی دە کیلۆمەتر دورگەی کرک لە کروڤاتیای هەژاند.
دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا کە تا ئێستا بووەتە ھۆی گیان لەدەست دانی زیاتر لە ٤١ هەزار کەس ، ناوەندی تۆمار کردنی بومەلەرزەی ئەورووپی-دەریای ناوەڕاست (ESMC) ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلە لە ڕۆمانیا ڕووی داوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی تۆمارکردنی بومەلەرزەی ئەورووپی – دەریای ناوەڕاست، ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە بە دووریی ٤ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی دوورگەی «کیرک» لە کروڤاتیا بووە، لەئێستاشدا هیچ زانیارییەک لەسەر ڕادەی ئەگەریی زیانەکان لەبەردەست دا نییە.
ئەم بوومەلەرزەیە لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینیش هەستی پێکراوە.
تا ئێستا ئاماری وردی بڕی زیانە مرۆیی و داراییەکانی مەزەندە نەکراوە.