ئادار 14, 2023 18:50 Asia/Tehran
  • تاجیکستان پێشوازی لە ڕێککەوتنی تاران و ڕیاز دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تاجیکستان خۆشحاڵیی خۆی بە دووبارە دامەزراندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و عێراق دەربڕی.

کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان ڕۆژی هەینی (١٠ی مارس) لە پەکین ڕێککەوتن لەسەر بووژاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان دوای حەوت ساڵ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «شاهین سەمەدی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تاجیکستان ڕایگەیاند: وڵاتەکەی پێشوازی لە ڕێککەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران و عەرەبستانی سعودی دەکات و بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانێت بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

زۆرێک لە شرۆڤەکاران لەو باوەڕەدان کە بووژانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕی دابەزینی دەسەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایە.

سەرپەیڤ