دەست پێ بوونی مانگرتنی ١٠ ڕۆژەی کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی لەندەن
دوابەدوای شکست ھێنانی ڕێککەوتنی سەندیکای کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی «هیسڕۆ» ی لەندەن لەگەڵ بەڕێوەبەران؛ ئەمڕۆ مانگرتنی 10 ڕۆژەی هەزار و 400 کارمەندی ئەم فڕۆکەخانەیە دەستی پێکرد.
دوابەدوای شکست ھێنانی ڕێککەوتنی سەندیکای کارمەندانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی «هیسڕۆ» ی لەندەن لەگەڵ بەڕێوەبەران سەبارەت بە زیادکردنی موچەو باشترکردنی بارودۆخی کارکردن، ئەمڕۆ مانگرتنێکی ١٠ ڕۆژەی نزیکەی هەزار و ٤٠٠ کارمەندی ئەم فڕۆکەخانەیە دەستی پێکرد.
سەندیکای کارمەندانی ئاسایشی ئەم فڕۆکەخانەیە ڕاشیگەیاند هەوڵەکانیان بۆ قاییل کردنی دەسەڵاتداران سەبارەت بەمەی کە ھەل و مەرجی ئیش کردن و موچەکانیان دادپەروەرانە نییە بە ئەنجامی پێویست نەگەییشتووەو لەم ڕووەوە ناچار بوون مان بگرن.
ئەم مانگرتنە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی «پاک»ی مەسیحی و پشووی قوتابخانەو زانکۆو فەرمانگەکان و لوتکەی گەشتە بەهارییەکان.
ئەم مانگرتنە کە مانگرتنەکانی پێشووی فڕۆکەخانەی «هیسڕۆ»ی لەندەن وەبیر دەهێنێتەوە، شەپۆلێکی نیگەرانیی لەنێوان گەشتیاران، بەتایبەتی ئەو گەشتیارانە دروست کردووە کە شاهیدی ئەو بشێوییە چەتونانە بوون کە لە ماوەی ڕابردوودا، مانگرتنی کارمەندانی بەشە جیاوازەکانی فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا بە خۆیانەوە بینی بوویان و جگە لە دواکەوتنی درێژخایەن، ببووە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە گەشتیاران گەشتەکانیان پەکی بکەوێت و سەدانی دیکەش ھەر بەهۆی مانگرتنی کارمەندانەوە گەشتەکانیان ھەڵوەشێتەوە.
دەست پێ بوونی مانگرتنی زنجیرەیی لە بەریتانیا لە هاوینی ساڵی ڕابردووەوەو هاوکات لەگەڵ ھەڵکشانی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی زیاتر لە چل ساڵداو بەرز نەبوونەوەی موچەو حەقدەستی فەرمانبەران، سەرباری دەرکردنی ژمارەیەک لە کارمەندان و، جێبەجێکردنی سیاسەتی دەستپێوەگرتنی ئابووری و کەمکردنەوەی بودجەی خزمەتگوزارییە گشتیەکان، لە ئێستادا ناوبەناو لە کەرتەکانی خزمەتگوزاریی گشتی لەم وڵاتەدا بە تێچووی قورس و پەکخستنی زۆرەوە بەردەوامە.