بەریتانیاو فەڕەنسا ڕێكەوتنێكی نوێ سەبارەت بە پەنابەران جێبەجێ دەكەن
فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی كوردستانی عێڕاق ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی بەریتانیا پلانی هەیە لەگەڵ فەرەنسا ڕێكەوتنێكی نوێ ئەنجام بدات سەبارەت بە هاتنی پەنابەران.
فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی كوردستانی عێڕاق بڵاویكردەوە: حكومەتی بەریتانیا نەخشەی ئەوەی هەیە لەگەل فەرەنسادا ڕێكەوتنێكی نۆێ ببەستیت كە بەپێی ئەو ڕێككەوتنە بەریتانیا لە ماوەی سێ ساڵدا ٥٠٠ ملیۆن پاوەند دەدات بۆ دابینكردنی بودجەی زیاتر بۆ پۆلیسی دەریاوانی سنورەكان و ناوەندێكی نوێی دەستبەسەركردن بۆ راگرتنی پەنابەران.
هاوكات دۆێنێ شەممە، هێزی دەریاوانی فەرەنسا بڵاویكردەوە، بەلەمێك كە دەیان پەنابەری تێدا بووە و لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێكەوتووە و لەنێو دەریادا ژێر ئاو كەوتووە، ئاماژەی بەوەشكرد،بەپێ لیكولینەوەلە رووداوەكە تیمەكانی فریاگوزاری توانیویانە ٥٩ پەنابەر رزگاربكەن وە شەش پەنابەر ژیانیان لەدەستداوە.
لە هەڵمەتی رزگاركردنی پەنابەرەكاندا پێنج كەشتی و هێلیكۆپتەرێكی فەرەنسی و دوو كەشتیی بەریتانی بەشدارییان كردووەو میدیای بریتانیا ڕایانگەیاند: چەند كەشتییەكی بەریتانی و فەڕەنسی بەشداربون لە هەوڵەكانی گەڕان و ڕزگاركردنی پەنابەرەكان، دوای ئەوەی بەلەمێكی دەوریە ڕایگەیاند، كە بەلەمێكی پەنابەران لە دەریای سەنگات لە نۆكەندی ئینگلیز ژێر ئاو كەوتووە.