چین مانۆری سەربازیی لە دژی تایوان ئەنجام دا
چین لە دەوروبەری تایوان لە ژێر ناوی "هۆشدارییەكی توند" دەستی بە مانۆڕی سەربازی كرد، لە دوای سەردانەكەی ویلیام لای بۆ سەردانكردنی جێگری سەرۆكی دوورگەی تایوان.
ئەمڕۆ شەمە19 ئاب، ئاژانسی "فڕانس 24" بڵاوی كردووەتەوە، ولیام لای، وەک بەربژێر و پێشەنگی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی تایوان لە ساڵی داهاتوودا سەیر دەكرێت، لە كاتی گەشتەكەیدا بۆ پاراگوای، سەردانی یەكێك لەو وڵاتانەی كەپێوەندییەکی کەمی دیبلۆماسی هەیە لەگەڵ تایپیە كردووە، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ سانفرانسیسكۆ.
چین لای بە "كێشە" ناو برد و سوێندی خوارد "رێوشوێنی یەكلاكەرەوە و زۆرەملێ بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی بگرێتەبەر".
ئاژانسی هەواڵی فەرمی چینی شینهۆوا لە زاری شی یی گوتەبێژی سەربازییەوە ڕای گەیاند، فەرماندەیی ڕۆژهەڵاتی سوپای ڕزگاریخوازی گەل، مانۆڕی هاوبەشی ئاسمانی و دەریایی و سەربازی بۆ هێزە دەریایی و ئاسمانییەكان لە دەوروبەری دوورگەی تایوان دەست پێ كردووە.
شینهۆوا ئاماژەی بەوەش كردووە، ئامانجی مەشقەكان تاقیكردنەوەی توانای سوپای ئازادی گەل، بۆ كۆنترۆڵكردنی 16 ناوچەی ئاسمانی و دەریاییە و لە بارودۆخی شەڕی ڕاستەقینەدایە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، مەبەست لەم مانۆرانە "هۆشدارییەكی توندە لە هاوبەشی جوداخوازانی تایوان كە داوای سەربەخۆیی لەگەڵ توخمە بیانییەكان دەكەن".
چین مانۆری سەربازیی بەرفراوانی ئەنجام دا، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا، سەردانی تایوانی كرد، هەروەها دوای ئەوەی سەرۆك تسای ئینگوین لەگەڵ یاسادانەرانی باڵای ئەمەریكا كۆ بووەوە لە كاتی گەشتكردن بۆ ئەمەریكا.
لەلایەكی ترەوە تایپیە ڕای گەیاند، لەو كاتەی پەكین دەستی كردووە بە مانۆرەكانی، 42 پێشێلكاریی لەلایەن فڕۆكە سەربازیی چینەوە بۆ ناوچەی بەرگریی ئاسمانی تایوان دەستی پێ كردووە.