ڕوسیا: بەربڵاویی مانۆڤرەکەی ناتۆ نیشاندەری گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی شەڕی سارد
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەدژکردەوە بە پلانڕێژی بۆ بەڕێوەبردنی گەورەترین مانۆڤری ناتۆ لەکاتی شەڕی ساردەوە تاکوو ئێستا ئەو مانۆڤرەی بە نیشاندەری خۆئامادەکردنی ئەو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایە زانی بۆ گەڕانەوەی بۆ سەردەمی شەڕی ساردو ڕوبەڕووبوونەوەی لەگەڵ مۆسکۆ.
"ئیلکساندڕ گرۆشکۆ" لە دژکردەوە بە پلانڕێژی ناتۆ بۆ بەڕیوەبردنی گەورەترین مانۆڤر لە ناوچەکەدا ڕایگەیاند کە ئەو مانۆڤرە ئیلێمێنتێکی دیکەیە لە شەڕی تێکەڵاوی ڕۆژئاوا بەدژی ڕوسیا.
گەورەترین مانۆڤری ناتۆ بەبەشداری نەوەد هەزار کەس لەژێرسەردێڕی بەرگری پایەداری دووهەزارو بیست و چوار بۆ مانگی داهاتوو پلانی بۆ داڕێژراوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی: بەڕیوەبردنی مانۆڤریک لەو ئاستەدا نیشاندەری گەڕانەوەی مسۆگەری ناتۆیە بۆ هێماکانی شەڕی سارد کە تێیدا پرۆسەی پلانی جەنگی و سەرچاوەو ژێرخانەکان بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ڕوسیا ئامادە دەکرێن.
لەم داوایانەدا وڵاتانی رۆژئاوایی بانگەشەی ئەوەیان کردوە کە ڕەنگە ڕوسیا لەدوای سەرکەوتنی لە شەڕەکەی ئۆکراین دا دیسانەوە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ناتۆ بکاتە ئامانج و ڕوسیاش ئەو بانگەشەی بەرپەرچ داوەتەوە.
ناتۆ پێنج شەمی رابردوو ڕایگەیاند کە گەورەترین مانۆڤری خۆی بە بەشداری نەوەد هەزار کەس بەڕیوە دەباو چەند مانگ دەخایەنێ.