شوبات 11, 2024 11:30 Asia/Tehran

ئەنجومەنی پەیوەندی ئەمریکی - ئیسلامی ڕەخنەی گرت لە دووڕوویی لە کردەوەو وتەکانی جەوبایدێنی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە غەزە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پرێس کۆنفڕانسەکەی شەوی ڕابردوودا دانی نا بەوەدا کە پەلامارە سەربازیەکەی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزە لەڕادەبەدەر بوە.

ئەنجومەنی  پەیوەندی ئەمریکی - ئیسلامی"یش لە ڕاگەیاندراوێک دا بەڕاشکاوی رایگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی کە حکومەتەکەی بایدێن پەرەی داوە بە ڕەخنەکانی لە شەڕەکەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەزە بەڵام ئەو درێژدادڕیانە هیچ گۆرانکاریەکی بنەڕەتی پێک نەهێناوە لە پاڵپشتیەکانی ئەمریکا لە زایۆنیستەکان.

ئەو لیژنە بەڕاشکاوی رایگەیاند کە حکومەتەکەی بایدێن چاودێرێکی بێ دەسەڵاتی کۆمەڵکوژیەکەی غەزە نیەو بەپێچەوانە خەریکی بەهێزکردنی توندوتیژیەکانە و بێتوو سەرۆکی ئەمریکا بیهەوێ دەتوانێ ئەو کێشە بە تەلەفوونکردنێک کۆتایی پێ بهێنێ.

لە زۆرتر لە چوار مانگ کە بەسەر شەڕەکەی غەزەدا تێدەپەڕێ، ئەمریکا هەمووکات سەرەکی ترین لایەنگری ئەو ڕژیمە بوە کە نزیک بە بیست و هەشت هەزار فەلەستینی شەهیدو بەدەیان هەزار کەسیشی بریندار کردوەو نزیکەی سەدی هەشتای خەڵکی ئەو کەرتەش پەرتەوازەو ئاوارە بوون.

سەرپەیڤ