هیلی: بایدێن و ترەمپ لە ڕیزی بێزلێکراوترین سیاسەتوانانی ئەمریکاییدان
بەربژاری کۆماریخوازی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لەسەر ئەو بڕوایەیە کە خەڵکی ئەم وڵاتە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا لە دووی بژاردەی تازەدان.
"نیکی هیلی"، «جۆ بایدێن» و «دوناڵد ترەمپ» دوو سەرۆک کۆماری ئێستا و پێشووی ئەمریکای دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە و وتی: بایدێن و ترەمپ، بێزلێکراوترین سیاسەتوانانی ئەمریکا دێنە ئەژمار. "نیکی هیلی" بەربژاری کۆماریخوازی هەڵبژاردنەکانی دووهەزاری بیست و چواری ئەمریکا وتی: هەم بایدێن و هەم ترەمپ بۆ ئیدارەکردنی کاروباری وڵات گەلێک پیرن و خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا لەدووی دیتنەوەی بژاردە و بەربژاری جیاوازن.
ڕاپرسیی تازەی کەناڵی ئەی بی سی نیوز و ڕێکخراوی ڕاپرسیی "ئیپسوس"یش نیشانی داوە کە سەدی هشتا و شەشی ئەمریکاییەکان بڕوایان وایە کە جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئێستا ، بۆ خولی دووەمی سەرۆک کۆمارەتی گەلێک پیرە.
راشاتوودەی نووسیویەتی؛ بایدێنی تەمەن هەشتا و یەک ساڵ بەتەمەنترین سەرۆک کۆماری ئەمریکایە کە تاکوو ئێستا بۆتە بەربژاری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری پێشوو و خەنیمی شیمانەیی بایدێن لە پارتی کۆماریخواز لە هەڵبژاردنەکانی دووهەزار و بیست و چوار، تەمەنی حەفتا و حەوت ساڵە. سەدی پنجا و نۆی بەشداربووانی ئەم ڕاپرسییە بڕوایان وایە جگە لە بایدێن، ترەمپیش بۆ بەربژارەتی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لەم وڵاتە پیرە.