سەرۆک کۆماری کوبا: دەوڵەتی ئەمریکا، کۆتایی بێنێ بە رەفتاری ڕیاکارانەی لەهەمبەر غەززەدا
سەرۆک کۆماری کوبا وتی: کوبا هەرگیز لەهەمبەر تاوانێک لەو قەبارەیە، خەمسارد نابێ و پەیوەستی پاڵپشتیی جیهانی لە گەلی فەلەستین دەبێ و خوازیاری وەستانی ژینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززەیە.
سەرۆک کۆماری کوبا، چاودێربوون و ناکارامەیی کۆمەڵگای جیهانی لەهەمبەر ژینۆساید لە کەرتی غەززەو هەوڵ نەدان بۆ وەستاندنەکەی، شەرمەزار کردو وتی: گەلی دۆست و برادەران لەسەرتاسەری جیهانداو هاووڵاتیانمان لە کوبا، لە پێنج مانگ لەمەوبەرەوە تائێستا مرۆڤایەتی شایەتی هۆلۆکاستێکی سامناکی تازەیە، کەرتی غەززە کە گەورەترین بەندیخانەی سەرئاوەڵای جیهانەو نزیک بە دوو ملوێن کەسی تێدا دەژیی، بەهۆی پەلامارە ئاسمانییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل، بووە بە ئوردوگای ژینۆساید.
ناوبراو هەروەها وتی: کوبا هەرگیز لەهەمبەر تاوانێکی لەو قەبارەدا خەمسارد نابێ و دەچێتەنێو ریزی ئاپۆرەی داکۆکیکارانی گەلی فەلەستین و خوازیاری وەستانی ژینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززەیە، دڕندایەتی، بێ ڕێزی و سووکێتی کردن و خۆدزینەوە لە سزادران، بەسەو کوشت وبڕی خەڵکی مەدەنیی بێتاوان بۆ وێنە، منداڵان، ژنان، بەساڵاچووان و فەرمانبەرانی کەرتە مرۆییەکان، رابگیرێ. هیچ شتێک پاسادەری پێشێلکرانی مەترسیداری یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و یاسا مرۆییە جیهانییەکان نیە کە لە کەرتی غەززەو کەناری رۆژاوایی ڕوو دەدات.