زانکۆی جۆرج واشێنگتۆن هەڕەشەی دەرکردن و هەڵپەساردنی لە خوێندکارەکانی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426896-زانکۆی_جۆرج_واشێنگتۆن_هەڕەشەی_دەرکردن_و_هەڵپەساردنی_لە_خوێندکارەکانی_کرد
بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی جۆرج واشێنگتۆن روو لە خویندکارە مانگرتوەکانی کەوشەنی ئەو زانکۆیە ڕایگەیاند کە بێتوو هەروا بەردەوام بن لەسەر ئەو کارەیان لە زانکۆ دەردەکرێن یان خوێندنەکەیان هەڵدەپەسێردرێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 28, 2024 04:45 Asia/Tehran

بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی جۆرج واشێنگتۆن روو لە خویندکارە مانگرتوەکانی کەوشەنی ئەو زانکۆیە ڕایگەیاند کە بێتوو هەروا بەردەوام بن لەسەر ئەو کارەیان لە زانکۆ دەردەکرێن یان خوێندنەکەیان هەڵدەپەسێردرێ.

لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی جۆرج واشێنگتۆن دا وتراوە کە بەو خوێندکارانە ڕاگەیاندراوە کە هەڵسوکەوتەکەیان بە پێشێلی ڕێوشوێنی ئەو زانکۆیە دێتە ئەژمارو ئەوەش لەکاتێکدایە کە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە هەوڵی بێ وچانی خۆیان بۆ بێ نرخ و ڕوشاندنی بزاڤی خوێندکاری و تۆمەتباربونیان بۆ دژایەتی لەگەڵ جوولەکە بەرپەرچ داوەتەوە.

خوێندکارانی زانکۆی نیۆیۆرکیش لەدوای کۆکرانەوەی خێمەو تاوڵەکانیان دیسانەوە بەئامانجی لایەنگری لە غەزە خێمەی تریان هەڵدا.

خۆپیشاندان و مانگرتن لە زۆرتر لە ٥٠ زانکۆی ئەمریکا بۆ دژایەتی لەگەڵ بەردەوامی دەستدرێژکاری ڕژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەزە و ڕاگەیەندرانی هاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین هەروا بەردەوامە.