شی جینپینگ سەرۆکی چین لە نێوان ئەوڕوپا و ئەمەریکا کێشە دروسـت دەکات سورانی
سەرۆک چین بۆ یەکەم جار لە ماوەی پێنج ساڵدا سـەردانـی وڵاتانـی یەکێتی ئەوروپا دەکات بە پەیامێکی ڕوون (پەکین دەرفەتی ئابووری زۆر زیاتر لە ئەمەریکا بۆ ئەوروپا دەڕەخسێنێت)
سەرۆکی چین گەشتە پێنج ڕۆژەکەی بۆ فەڕەنسا و سربیا و هەنگاریا لە 5 ی مانگی پێنج دەسـت پێدەکات ئەم وڵاتانە داوای وەبەرهێنان لە چین دەکەن سـەرەڕای چەندین لێکۆڵینەوەی یەکێتی ئەوروپا سـەبارەت بە هاوردەکردنـی پیشـەسازی لە چینەوە و هـۆشدارییـەکانـی بەرپرسانـی واشنتۆن سـەبارەت بە مەترسییـەکانـی هاریکاری لەگەڵ چینداسـەردانەکـەی شی جین پینگ لە دوای نزیکبوونـەوەی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەمەریکا لە بەرامبـەر هاوردەکردنـی هـەرزان لە چینەوە بەڕێوەدەچێتشارەزایانی ڕۆژئاوا دەڵێن سـەردانەکەی شی جین پینگ هـەوڵێکە بۆ قایلکردنـی ئەوروپییـەکان بەوەی کە بژاردەی باشتر هەیە و ئەگەری پەیـوەندی باشتر هەیە