حوزه‌یران 03, 2024 11:50 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزی ئاسمانیی پۆرتوگال رایگەیاند بە هۆی پێکدادانی دوو فڕۆکە لە کاتی بەڕێوەچوونی گەورەترین پێشانگای ئاسمانیی ئەم وڵاتە فڕۆکەوانێک کوژرا و فڕۆکەوانێکیتریش بریندار بوو.

"پاتریشیا فێرناندێز " وتەبێژی هێزی ئاسمانیی پۆرتوگال لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند بە هۆی پێکدادانی دوو فڕۆکە لە کاتی بەڕێوەچوونی گەورەترین پێشانگای ئاسمانیی ئەم وڵاتەدا، یەکێک لە فڕۆکەکان کەوتۆتە خوارەوە و یەکێک لە فڕۆکەوانە ئیسپانییەکانی کوژراوە و ئەوی دیکەیان بریندار بووە.

لە بەیاننامەکەی وتەبێژی هێزی ئاسمانیی پۆرتوگالدا هاتووە کە دوو فڕۆکەی بەدەڵکاری ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی نومایشێکی ئاسمانی لەم پێشانگەیەدا بەریەککەوتن کە ئەو ڕووداوە بووە هۆی کەوتنە خوارەوە و تەقینەوەی یەکێک لەو فڕۆکانە.

بەرنامەکانی دیکەی ئەم پێشانگایە کە لە بنکەیەکی ئاسمانی لە شاری "بێجا" هەڵکەوتوو لە ١٨٠ کیلۆمەتریی باشووری شاری لیسبۆن خەریکی بەڕێوەچوون بوون، پاش ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە هەڵوەشانەوە. 

سەرپەیڤ