ته‌مووز 13, 2024 10:36 Asia/Tehran
  • چین تۆمەتەکانی ناتۆی بە بێ بنەما و قەبووڵنەکراو ڕاگەیاند

"وانگ یی" وەزیری دەرەوەی چین تۆمەتاکانی سەرانی ناتۆ دژ بە وڵاتەکەی بە بێ بنەما وەسف کرد و وتی کە پکەن هەرگیز ناچێتە ژێر باری ئەم تۆمەتانە.

وانگ یی لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ هاوشانی هۆڵندایی خۆی بە بێ بنەما وەسف کردنی بانگەشەی ئەندامانی ناتۆ کە پکەنیان بە فەکتەرێکی گرینگ لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئوکراین هەڵسەنگاندبوو، وتی: پکەن پێی خۆشە پێوەندیی لەگەڵ ناتۆ لە سەر بنەمای ڕێز و ئاستی بەرامبەردا بێ و خوازیاری متمانەی بەرامبەرە. ناوبراو جەختیشی کرد: ئەم پەیمانە سەربازییە نابێ خۆی تێوەگلێنێ بە کاروباری ناوخۆیی چینەوە.

وانگ یی وتیشی: پکەن لە سەر ئەو باوەڕەیە کە هۆڵندا توانای ئەوەی هەیە ئەرووپا هان بدات بەرەو ڕوانگەیەکی ئامانجدار و ئاوەزمەندانە بەرامبەر بە چین. ناوبراو جەختی کرد: ئامستردام هەروەها دەتوانێ دەورێکی بنیاتنەر بگێڕی بۆ پاراستنی پێوەندیی ڕێک و درووست و پاوەجێ لە نیوان چێن و یەکێتیی ئەورووپادا.

ناتۆ لە بەیاننامەی خۆیدا چینی بە فەکتەر و هۆکارێکی گرینگ ناو بردووە لە شەڕی ئوکراییندا و بە مەترسییەکی قورسی سیستماتیکی وەسف کردووە لەسەر پێوەندییەکانی نێوان ئەمبەر و ئەوبەری ئۆقیانووسی ئەتڵەس . ئەم هەڵوێستەی ناتۆ بەرەوڕووی کاردانەوەی تووندی پکەن بۆتەوە. 

سەرپەیڤ