هێرشی ئەلیکترۆنیی بەربڵاو و هەڵوەشانەوەی گەشتەکان لە سەرانسەری جیهاندا
لەبەر هێرشی ئەلیکترۆنیی بەربڵاو گەشتە ئاسمانییەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا هەڵوەشانەوە.
لەبەر هێرشی ئەلیکترۆنیی بەربڵاو گەشتە ئاسمانییەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا لەوان ئەمریکا، ئینگلیز، فەرەنسا، تورکیا، ژاپۆن، ئۆسترالیا، ئەڵمان، هیندستان، هۆڵندا و ئیسپانیا هەڵوەشاونەتەوە. بە پێی ڕاگەیەندراوی ئیدارەی فڕۆکەوانیی ئەمریکا کۆمپانیا فڕۆکەوانییە گەورەکانی ئەمریکا هەموویان گەشتەکانی خۆیان لەبەر کێشە و تەگەرەی پێوەندی راگرتووە. وتە بێژی فڕۆکەخانەی بەرلینیش وتی: گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەرلین لەبەر تەگەرەیەکی تەکنیکی راگیردراون.
کاربەدەستێکی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ئۆسترالیایش ڕایگەیاندووە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئۆسترالیا تووشی کوژانەوەیەکی تەکنیکیی بەربڵاو بوونە. سێ کۆمپانیای فڕۆکەوانی لە هیندستان، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئەیرفرانس، هەموو فڕۆکەخانەکانی ئیسپانیا، فڕۆکەخانەی ئسخیپوول لە ئامستردامی هۆڵندایش بەشی تەکنۆلۆژیای بەدالە و داتایان تەواو پەکی کەوتووە. گەورەترین کۆمپانیای ئاسنەڕێی ئینگلیز، سیستەمی ڕزرواسیۆن و سەرەگرتنی پزشکی لە بەریتانیا، کەناڵی هەواڵیی "سکای نیوز"ی ئینگلیز و کەناڵی ئۆسترالیایی "ئەی بی سی"ش کەوتوونەتە بەر هێرشی ئەلیکترۆنی. ناوەندی نیشتمانیی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ئینگلیز بانگەشەی کردووە کە چەن هەکێرێک لە کۆریای باکوور ئەم هێرشەیان وەڕێخستووە.