ته‌مووز 23, 2024 14:56 Asia/Tehran

ڕۆژێک پاش کشانەی " جۆ بایدێن " لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ٢٠٢٤ی ئەمریکا، "کەمێڵا هەریس"ی جێگری سەرۆک کۆمار و بەربژاری شیمانەیی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکان بە هێرش کردنە سەر ترەمپ وتی: ئەو دیهەوێ وڵاتەکەمان بگەڕێنێتەوە بۆ دواوە.

 بەربژاری شیمانەیی دیموکراتەکان پێیداگرت: کەمپەینی من بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان تەنیا سەبارەت بە ترەمپ نییە، بەڵکوو لەبارەی ڕوانگەی ئێمەیە بۆ داهاتووی ئەمریکا.

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و  بەربژاری شیمانەیی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی هاوکاریی خۆی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشی کە بەربژاری یەکجاری پارتی کۆماریخواز لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری کابرایەکی ساختەچییە. ناوبراو خۆی بە پێبەند ڕاگەیاند بەرامبەر بەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا شکست پێ بێنێ.

بەربژاری هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەمریکا ڕاشیگەیاند: لەم ١٠٦ ڕۆژەی ماوەی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، هەموو پلان و بەرنامەکانی خۆم بۆ خەڵکی ئەمریکا شی دەکەمەوە و سەرکەوتوو دەبین. هەریس وتیشی: ترەمپ ٣٤ کەیسی ساختەچێتی لە دادگەکاندا کراوەیە و ئەو هەمان کەسە کە دەیهەوێ وڵاتەکەمان بگەڕێنێتەوە بۆ دواوە. 

سەرپەیڤ