قسە شەڕاشویانەکانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا لەبارەی نتانیاهۆ
سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە بیروڕادەربڕینێکدا ، لە دەکارنانی دەزگەی گوێ هەڵخستن لەلایەن هاوشانە زایۆنیەکەیەوە بەمەبەستی شۆڤاری کردن هەواڵی دا
" بۆریس جانسۆن" سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا ئەم دواییانە لە کتیبێکی خۆیدا نووسیی: دوای سەفەری نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی"بۆبەریتانیا ، تیمی ئاسایشتی من دەزگەی گوێ هەڵخستنیان لە ناو مەباڵی تاکی مندا دۆزیەوە. بە پێی ڕاپۆرتی گۆڤاری "یالتیکۆ" جانسۆن لە کتێبی بیرەوەریەکانی خۆی لەژێر ناوی " ڕزگارکراو" کە دەی ئۆکتۆبەر بڵاوی دەکاتەوە دەستی داوەتە وردیاتی ئەم مەسەلە.ناوبراو لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری بەریتانیایی " تیلگراف" وتی: "بی بی "نازناوی نتانیاهۆ" ماوەیەک لە نوسینگەکەی من دابوو ڕەنگە ئەم ڕوداوە بە هەڵکەوت بووبێت، بەڵام دواتر ، دوای کۆتایی سەفەرەکەی ناوبراو، ئەندامانی تیمی ئاسایشتی من لە مەبالەکە دا دەزگەی گوێ هەڵخستنیان دۆزیەوە. گۆڤاری تیلگراف جانسۆنی خستە ژێر گۆشارهەتا وردیاتی زۆرتر لەقاو بدات، بەڵام ناوبراو تەنیا وتی: هەموو وردیاتەکەم لە ناو کتێبەکەم دا نووسیوە.
هەتا ئێستاکە باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنی داخواری پالتیکۆی بۆ بیروڕادەربڕینی لەبەرچاونەگرتووە.پالتیکۆ لە ساڵی ٢٠١٩ یش ڕاپۆرتی دا کە بە بڕوای حکۆمەتی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی خەرێکی وەلانانی دەزگەی گوێ هەڵخستن لە نزیک کۆشکی سپی وناوچەکانی تر وناوەندە هەستێارەکانی ئەمریکا بووە.کتێبی بیرەوەریەکانی جانسۆن تەنانەت بەرلەبڵاوکرانەوەی لە لەندەن سەرنجی زۆرێکی بەرەولای خۆی کێشا.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا کەلەساڵی ٢٠٢٢ لایەن حیزبەکەیەوە لە پلە وپێگەیەک کە هەێبوووەلانرا، وردیاتی سەلامەتی مەلەکە ئیلیزابتی دووهەمی لە دوایین ساڵی ژیانی ئاشكرا کرد ولەقاوی دا و" ئیمانوئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسەی تاوانبارکرد کە بەنیازە بەریتانیا بە هۆی چوونەدەری بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروۆا " سزا "بدات .