یەکێتی ئوروپا خوازیاری ئاگربڕ لە غەزە و لوبنان بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i432259-یەکێتی_ئوروپا_خوازیاری_ئاگربڕ_لە_غەزە_و_لوبنان_بوو
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا جەختی کرد لەسەر ئاگربڕ لە غەزە و لوبنان دا
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2024 03:50 Asia/Tehran
  • یەکێتی ئوروپا خوازیاری ئاگربڕ لە غەزە و لوبنان بوو

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا جەختی کرد لەسەر ئاگربڕ لە غەزە و لوبنان دا

جوزێف بوڕڵ وەبیریشی هێنایەوە کە  لە جەنگەی پێکدادان وئاڵوزی دا هیچ ڕێگا چارەسەرێکی  سەربازی بۆ  کێشەو قەیرانەکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین مومکین نیە . بوڕل هەروەها وتی چەکدارانی لوبنان و یونیفل دەبێ تەنیا هێزی سەربازی لەو وڵاتەدا بن و بە هێزەکانی پارێزەری ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە باشووری ئەو وڵاتە دەبێ  دەسەڵاتێکی نوێ و  بە هێزتر بدرێت . ناوبراو  بەڵێنی دا کە یەکێتیی ئوروپا درێژە ئەداتە یارمەتیەکانی مڕۆڤ دۆستانە بۆ لوبنان . بەرپرسی سیاسەتی دەروەیی یکێتیی ئوروپا وتویەتی  ئاگادارە لە پەلامارەکان بۆ سەر  هێزەکانی ئاشتی پارێزی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو تاوانە قەبووڵ ناکەین .