ئانڕوا: ئیسرایییل بەنیازی کپکردنەوەی دەنگی ئێمەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i433252-ئانڕوا_ئیسرایییل_بەنیازی_کپکردنەوەی_دەنگی_ئێمەیە
کۆمیسەری گشتیی ئانڕوا بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بە ئاماژە بەوەی کە ڕادەی قوربانی بوونی فەرمانبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مێژوودا بێوێنەیە، وتیشی: ڕژێمی داگیرکەر هەوڵ دەدا دەنگە پشتیوانەکان کپ بکاتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2024 15:10 Asia/Tehran
  • ئانڕوا: ئیسرایییل بەنیازی کپکردنەوەی دەنگی ئێمەیە

کۆمیسەری گشتیی ئانڕوا بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بە ئاماژە بەوەی کە ڕادەی قوربانی بوونی فەرمانبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مێژوودا بێوێنەیە، وتیشی: ڕژێمی داگیرکەر هەوڵ دەدا دەنگە پشتیوانەکان کپ بکاتەوە.

«فیلیپ لازارینی» کۆمیسەری گشتیی ئاژانسی کاردیتنەوە و فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) لە وتووێژێکدا وتی: پەلامارەکانی دژ بە ئانڕوا تەنیا پەلاماردانی ئەم ئاژانسە نییە، بەڵکوو پەلاماردانی ناوەندێکە کە برەوپێدەری ڕێزگرتن لە یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییە مرۆڤدۆستانەکان و ئایدیای جیهانێکی یاسامەندە. 

لازارینی وتیشی: کاتێک شەڕ دەبێتە شەڕێکی پڕوپاگەندایی و یان شەڕێکی گێڕانەوەیی، ئەوکات ئاساییە کە پەیامنێران و ڕۆژنامەوانانی نێودەوڵەتی لە مەیداندا نەبن. ئیسراییل  ئێستایش هەر هەوڵ دەدات ئەو دەنگە ڕاشکاو و بەرزەی کپ بکاتەوە کە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ماوەتەوە.