تشرینی دووه‌م 27, 2024 07:19 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕێککەوتنی ئاگربڕلە لوبنان

" ستیفان دووجارێک" وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئانتۆ نیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیاندنی ئاگربڕی نێوان ئیسرائیل ولوبنان پێشوازی دەکات وخوازیاری جێبەجێ کرانی خێرای ئەم ڕێککەوتنەیە.

ستێفان دووجاریک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سێشەممە بە کاتیی خۆجیی  بەناردنی بەیاننامەیەک بۆپەیامنێران دوابەدوای ڕاگەیاندی ئاگربڕی نێوان ڕژێمی ئیسرائیل ولوبنان ڕایگەیاند: سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەڕاگەیاندی ئاگربڕی نێوان ئیسرائیل ولوبنان پێشوازی دەکات.

ناوبراو هێوادارە کە ئەم ڕێککەوتنە بتوانێ کۆتایی بدات بە کاولکاریەکان وڕەنج وکەسەری خەڵکی دوو وڵات. جۆباێدن سەرۆک کۆماری ئێستاکەی دێموکراتی ئەمریکا سەرەنجام دوای چەندین مانگ شەڕخوازی ڕژێمی ئیسرائیل لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وپشتیوانی تۆکمەوتەواولە جەنایەت وکاروکردەی تیرۆریستی ئەم ڕژێمە ڕۆژی سێشەممە بەکاتی خۆجیی شەشی سەرماوەزی ١٤٠٣ڕێککەوتی ٢٦ی نوامبەری ٢٠٢٤ڕایگەیاند :

ئیسرائیل ولوبنان ئاگربڕیان قەبوڵ کرد. ئانتۆنی بلینکێن وەزیری کاروباری دەرەوەی حکۆمەتی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئێستاکەی دێموکراتی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بە کاتی خۆجیی دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت لە ئیتالیالە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: ئێمە لە قۆناخی کۆتایی ڕێککەوتنی ئاگربڕلەلوبنانین . دەس ڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە لوبنان ئەنجامی هەوڵ وتەقالادیپلۆماتیکە چڕوپڕەکانی ئەمریکا وشەریکەکانی ئێمە وەکوو فەڕانسەیە .

 

 

سەرپەیڤ