یەکەم گروپ لە سەربازانی فەڕانسی لە چاد چوونە دەر
وەزاڕەتی بەرگری چادڕایگەیاند کە یەکەم گروپ لە سەربازانی فەڕانسی لەم وڵاتە ئافریقاییە چوونە دەر
وەزاڕەتی بەرگری چار هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : گروپێکی پێکهاتوو لە ١٢٠ سەربازی فەڕانسی لە فڕگەی سەربازی لە ئەنجامنای پێتەختی چاد چوونە دەر. لەبەیاننامەی وەزاڕەتی بەرگری چاد دا هاتووە کە سەربازانی فەڕانسی ڕۆژی هەینی ولەبەردەم کاربەدەستانی سەربازی چار ئەم وڵاتە ئەفریقیەیان بەجێ هێشتووە. فەڕانسە نزیک بە هەزار کارمەندی سەربازی لە چاد داهەیە ونزیک بە یازدە ڕۆژ لەمەوپیش یش فڕۆکە شەڕکەرەکانی فەڕانسی چادیان بە جێ هێشتبوو. بڕیارە کە ترۆمۆبیلە سەربازیەکانیش لە ڕۆژەکانی داهاتوو بڕۆنە دەر. چاد لە ناوەندە سەرەکیە سەربازیەکانی فەڕانسە لە ئافریقا بوو بەڵام ئەم وڵاتە مانگی نوامبربەهاوکاری سەربازی خۆی لەگەڵ پاریس کۆتایی دا. بەپیی بڕیاری کاربەدەستانی چاد، ڕێککەوتننامەی سەربازی نێوان دوو وڵات کە لەکاتی سەربەخۆیی چاد ساڵی ١٩٦٠ هەتا ئێستاکە بەرقەرار بوو ، کۆتایی پێهات. چاد دوایین وڵات لە ناوەندی ئافریقا بوو کە میوانداری هێزە فەڕانسیەکان بوو. پیشتر بە هێزە فەڕانسیەکان وترابوو کە مالیی بورکینا فاسو ونیجر بە جێ بێڵن. ناڕەزامەندی سەتی ٧٠لەخەڵکی وڵاتانی ئافریقایی لە سیاسەتی حکومەتە دەست نیاکانی ڕۆژئاوا وهەروەها تێکەڵچوونی ئەم وڵاتانە لەگەڵ گیروکێشەگەلێکی وەک قاچاخی مادەی هۆشبەر، تیرۆریسم وناهومیدی ڕوولە پەرەی نێوان گەنجان ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگروئاشکرابوو کە قازانجی بەرنامەکانی فەڕانسە بۆ خەڵکی ئەم وڵاتانەی بردە ژێر پرسیارەوە.