توڕە بوونی خەڵک لە کردەوەی حکومەتی بایدن لە هەمبەر ئاگرکەوتنەوەکەی لۆس ئەنجلێس
لێنەهاتوویی حکومەتی ئەمریکا لە کونتڕوڵی ئاگرکەوتنەوەکەی ئیالەتی کالیفوڕنیا دوای تێپەڕ بوونی حەوت ڕوژ و نەبوونی ئیمکاناتی پێویست لە و ناوچانەی وا تووشی ئاگرکەوتنەوە بوونە تووڕەیی خەڵکی ئەو ناوچانەی لە حکومەتی بایدن هەڵایساندووە
دانیشتوانی ناوچەی ئەلتادێنا لە دەڤەری لۆس ئەنجلێس کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی ئەم دواییەی ناوچەکە بوەتە خۆڵەمێش ، لە کردەوی خاو و ئامادەنەبوونی دەسەڵاتداران لە هەمبەر ڕووداوەکەدا توڕەن. بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکانی لۆس ئەنجلس کە تووشی ئاگر بوونە و وێران بووە دەڵێن کاتێک کە سەتڵی ئاویان بەسەر بڵێسەی ئاگرەکەدا ڕشتووە بۆ ئەوەی ماڵەکانیان ڕزگار بکەن. تەنانەت یەک ئاگرکوژێنەوەیان نەبینیوە . ئەوان دەڵێن ئاگرکوژێنەوەکان سەرقاڵی ڕزگارکردنی موڵک و ماڵی کەسایەتییە ناودارەکان و دەوڵەمەندەکان بوون کە لە ناوچەی پالیسیدز لە لۆس ئەنجلۆس دەژین، ڕێگایان دا کە خەڵکی ئاسایی لە ئاگرەکەدا بسوتێن. ئاگرکەوتنەوەکانی شاری لۆس ئەنجلس بەردەوامە و لانیکەم 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 10 هەزار باڵەخانە وێران بووە و زیاتر لە 100 هەزار دانیشتووی ناوچەکە ناچار بوونە کە ناوچەکە چۆڵ بکەن