کەمبوونی ئاگرکوژێنەوە لە کالیفۆڕنیا
ئاگرکەوتنەوەکەی کالیفوڕنیا لە حاڵێکدا بەردەوامە کە کەمبوونی کەرەستەی ئاگرکوژێنەوە ، نەبوونی ئاگرکوژێنەوەی لێهاتوو و لەکارکەوتنی بەلوعەی ئاگرکوژێنەوەی گەڕەکەکان هەروا لە کێشەکانی ئەو ناوچەیەیە .
مێدیا ئەمریکیەکان وتوویانە کە ئاوی پێویست لە باشووری کالیفوڕنیا بۆ کوژاندنەوەی ئاگری ناو دارستانەکان هەیە بەڵام ژێرخانە شارییەکانی پێویست بۆکونتڕوڵ کردنی وەها ئاگرێکی گەورە دانەڕێژراوە .لەبەر کەمبونی ئاگرکوژێنەوە ، زیاتر لە هەزار زیندانی وەک ئاگرکوژێنەوە و هێزی فریاگوزاری بەکار گیراون .
مێدیایەکی ئەمریکایی کەمبوونی مووچەی ئاگرکوژینەوەکانی بە هۆی نەبوونی ئاگرکوژێنەوە لە کالیفوڕنیا زانی . کومپانیای کەشناسی ئەمریکایی ئاکیوودر خەساری ئابوروی ئاگرکەوتنەوەی گەورەی لوس ئانجلسی لە نێوان دوسەد و پەنجا هەتا دوسەد و هەفتاو پێنج میلیار دولار هەڵسەنگاند . ئەو ئاگرکەوتنەوە کە لە ڕۆژی سێشەمەی هەفتەی ڕابردوو دەسپێکراوە لە نزیکەی بیست و پێنج مایلی باکووری ناوەندی شاری لوس ئانجلس هەڵکەوتووە و هۆیەکەی هێشتا ڕانەگەیندراوە .