هەڵکشانی کرێماڵ لە لۆسانجلێس
کانونی دوھەم 19, 2025 16:15 Asia/Tehran
دانیشتووانی شاری لۆسانجلێس کە ماڵ و حاڵی خۆیان بە هۆی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمدواییە لە دەستداوە، ئێستا ئاوارە بوون و لە دووی بە کرێگرتنی ماڵ و شۆقەن، بەڵام هەوڵ و تەقەلا لەم شارەدا بۆ دیتنەوە و بەکرێ گرتنی ماڵ یەکجار زۆر بووە.
کرێماڵی بێنا و باڵاخانەکانی شوێنی نیشتەجێبوون یەکجار هەڵکشاوە و کاریگەریدانانی لەسەر بازاڕی بیمەی ماڵ بۆتە هۆی زۆر بوونی خەرج و بەرجەکان بۆ هەموو دانیشتووانی لۆسانجلێس.