گەڕانەوەی تڕەمپ قەیرانێک بۆ ڕێکخراوە مڕۆڤ دۆستانە کان
گەڕانەوەی دووبارەی دوناڵد تڕەمپ بۆ سەر دەسەڵاتی ئەمریکا ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری و خەیرخوازەکانی لە سەرانسەری جیهان نیگەران کردووە
گەڕانەوەی ترەمپ بۆ دەسەڵات لە ئەمریکا نەک هەر نیگەرانییەکی زۆری لە کەشوهەوای سیاسی جیهانیدا دروستکردووە، کە ئەوەش بەهۆی کەسایەتیی ناسەقامگیر و پێشبینی نەکراوەکەیە . لە هەمان کاتدا ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری مرۆیی نیگەرانن لەوەی کە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە لەمپەر خستنە بەردەم چالاکیەکانی ئەوان ملوێنان کەس لە خەڵکی جیهان کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە بخاتە ژێر کاریگەریەوە. فارن پالیسی نووسیویەتی کە زۆرێک لە گروپە فریاگوزاریەکان، کە ڕووبەڕووی ئاستێکی بەربڵاو قەیران بوونەتەوە لە سەرانسەری جیهاندا- هەر لە غەززەوە تا ئۆکرانیا و سودان- ئێستا لەگەڵ تەنگژەگەلێکی نوێی دا ڕووبەڕوون ئەوەش گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکایە. ترامپ هەڕەشەی بڕینی بەشێکی زۆری هاوکارییەکانی ئەمریکای کردوە بۆ ڕێکخراوەکان و گروپەکانی فریا گووزاری لە سەرانسەری جیهاندا، بڕینی ئەم هاوکارییگەلە بۆ ئەو ڕێکخراوانە کە زۆر پشت بەو سەرچاوە داراییانە دەبەستن وێرانکەر دەبێت. نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٢٤دا مەزەندەی کرد کە پێویستی بە ٤٩ ملیار دۆلار یارمەتی دەبێت بۆ پشتگیریکردن لە ١٨٧ ملوێن پوینت شەش کەس لە سەرانسەری جیهاندا. بەڵام تا مانگی ئوکتوبری ڕابردوو تەنیا نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەم بڕە پارەیە وەرگیرابوو، کە لە ئاکامدا نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشی فریاگوزاریدا ڕووبەڕووی 32 ملیار دۆلار کەمبوونە .