شوبات 01, 2025 16:35 Asia/Tehran
  • کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی دیکە لە ئەمریکا ؛ دوایین ئاماری کوژراوان و کاولکاری لە ڕووداوەکە

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی دیکە لە ئەمریکا بووە هۆی گیانلەدەسدانی 6 کەس . ئەو فڕۆکەیە چەن ماڵ و تڕوموبیلی تێکڕماند

لە کاتێکدا پێکدادانی هێلیکۆپتەرێکی سەربازی و فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە واشنتۆن پرسیاری زۆری لەبارەی  ئاسایشی ئاسمانی ئەمریکا دروستکردووە، ڕووداوێکی ئاسمانی نوێ لەو وڵاتە ڕوویداوە. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە ئەمریکا کە وەک ئەمبولانسی ئاسمانی بەکاردەهێنرا، شەش کەس گیانیان لەدەستدا. سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند: فڕۆکەیەکی ئەمبولانسی ئاسمانی لە جوری  لیرجێت ٥٥  لە شاری فیلادلفیا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە چەند ماڵ و ئۆتۆمبێلێک سووتاون. فڕۆکەکە هەڵگری  نەخۆشێک و دوو هاوەڕێیەکەی  و دوو پزیشک و فڕۆکەوانەکەی بوو کە هەموویان گیانیان لەدەستدا

سەرپەیڤ