دەنگدانەوەی ڕێپێوانی 22 ڕێبەندانی خەڵکی ئێران لە مێدیا جیهانیەکاندا
ڕێپێوانی پڕ شکۆی یەوموڵڵای 22 ڕێبەندان لە مێدیا ناوچەیی و نێونەتەوەییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری هەبوو.
هەواڵدەریی ئەسۆشیەیتد پرێس لەم بارەیەوە نووسیویەتی: دەیان هەزار ئێرانی ساڵڕۆژی شۆڕشی ئیسلامیی ساڵی 1979ی زایینی واتە هەزار و سێسەدو پەنجاو حەوتی هەتاویان ئەو وڵاتەیان بەرز ڕاگرت. ئەمەش بە یەکەم ڕێپێوان دادەنرێت لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆشکی سپی و هەڵمەتی گوشاری لانی زۆری دژی تاران دەستپێکردەوە. ئاژانسی هەواڵی ڕیا نووستی بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیویەک لەو بارەوە ڕایگەیاند: "بە بۆنەی ٤٦هەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، ڕێپێوانێکی گەورە و بەرفراوان لە تاران بەڕێوەچوو". ئاژانسی هەواڵی بێلتا بڵاویکردەوە، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆککۆماری بیلاڕوس ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێکی بە بۆنەی ٤٦هەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ئیسلامی، بۆ مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و خەڵکی ئەو وڵاتە بە ڕێ کرد و ئەو ڕۆژەی پیرۆز کرد. هەروەها مێدیای ئەمریکی واشنتۆن پۆستیش " لە ڕووماڵکردنی ڕێوڕەسمی یۆم اللە لە 22 ڕێبەندانی ئەمساڵدا ئەم سەردێڕەی هەڵبژارد: بە ئامادە بوونی ترەمپ لە کۆشکی سپی، ئێرانییەکان ساڵڕۆژی شۆڕشی ئیسلامی هەزار و نوسەت و حەفتاو نۆی ی زایینی واتە (١٣٥٧) هەتاوی بەرز ڕادەگرن و دەیکەن بە جێژن . لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بەشداریی گەلی ئێرانی لە ڕێپێوانی ساڵیادی سەرکەوتنی ئ شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەم شێوەیەی ڕووماڵ کرد: مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕاستبێژی ئەمریکای لە هەوڵەکانی بۆ دانوستان لەگەڵ تارانی خستە ژێر پرسیارەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو هەڵمەتی "گوشاری لانی زۆری خۆی بۆ سەر ئێران گەڕاندەوە.