پەلاماری خۆکوژانەی بێدەستکەوت لە پاکستان؛ 10 پەلاماردەر کوژران
پەلامارێکی خۆکوژانە بۆ سەر تاوەری هێزەکانی سنوورەوانی لە باکووری ڕۆژاوای پاکستان پووچەڵ کرایەوە و لە تەقەی تفەنگی نێوان پەلاماردەران و هێزەکانی ئەو تاوەرەدا، لانیکەم 10 پەلاماردەر کوژران.
وەزیری ناوخۆی پاکستان بە پشتڕاستکردنەوەی پەلاماری خۆکوژانەی تیرۆریستان بۆ سەر تاوەری هێزەکانی سنوورەوانی لە ناوچەی "تانک" هەڵکەتوو لە ویلایەتی "خەیبەر پەختونخا"، وتی کە ئەم پەلامارە بە هۆی خێرا جوڵانەوەی هێزی ئاسایشی پووچەڵ کراوەتەوە. ئەوەشی وت کە لە تەقەی نێوان هێزی ئاسایش و تیرۆریستاندا لانیکەم 10 پەلاماردەر کوژراون.
ژێدەرە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند کە پەلامارەکەی ئەمڕۆ لە لایەن گرووپی تیرۆریستی "تەحریک_ تالیبان"ی پاکستانەوە ئەنجام دراوە.
ئیسلام ئاباد بانگەشە دەکات؛ تیرۆریستان لە خاکی ئەفغانستان کەڵک وەردەگرن بۆ ئەوەی پەلامارەکانیان لە ناوخۆی پاکستان ڕێکخەن.