جەختی گروسی لە سەر ڕۆڵی ئاژانس لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نوێی لە گەڵ ئێران
نیسان 16, 2025 16:58 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەرلە سەفەری بۆ تاران جەختی کرد لەسەر ڕوڵی سەرەکی ئاژانس لە هەرجۆرە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نوێی لە گەڵ ئێران و وتی بە بێ دەسوەردانی ئاژانس ڕێککەوتنەکە ئیعتباری نیە .
ڕافائێل گروسی وتیشی ئاژانس دەبێ هەر جۆڕە ڕێککەوتنێکی ئەگەری پشت ڕاست بکاتەوە سەفەری گروسی بۆ تاران لە چوارچێوەی هاوکاری لە گەڵ ئێران ئەنجام دەبێت و بڕیارە لە گەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران دیدار بکات . هەروەها هاوکاری ئێران و ئاژانس لە دۆخی هەنووکەییدا بۆ دوزینەوەی ڕێگاچارەی دیپلوماتیکی بە پێویست زانی .