خۆپێشاندانی رۆژی کرێکار لە پاریس، توندوتێژیی لێکەوتەوە
خۆپێشاندانی کرێکارانی فەڕەنسی، بەبۆنەی رۆژی کرێکار، لە پاریس توندوتیژیی لێکەوتەوەو پۆلیس ژمارێک خۆپێشاندەری قۆڵبەست کرد.
یەکێتی کرێکاریی فەڕەنسە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە زیاتر لە ٢٠٠هەزار کەس بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکار لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، خۆپێشاندانیان کرد، پێی داگرت؛ ئەو خۆپێشاندانانە، پێشاندەری ناڕەزایەتیی کرێکاران لە ڕەوشی ئابوریی و کۆمەڵایەتی لە فەڕانسە و هەروەها پاڵپشتیی ئەو چینەی کۆمەڵگای فەڕانسە لە فەلەستینە لەهەمبەر تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی، بۆیە ئەو دۆخە بۆ حکومەتی فەڕانسە ، قەبووڵنەکراوە.
هەواڵدەریی فەڕانسەش ڕایگەیاند، تەنیا لە پاریسی پێتەختی فەڕانسە ١٠٠هەزار کەس هاتنەسەر شەقامەکان و خۆپێشاندەران بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە حکومەت هەردەم داواکارییەکانیان پشت گوێ دەخا، پێیان داگرت، فەرمانی حکومەت بە پۆلیس بۆ هێرش کردنەسەر خۆپێشاندەران، پێشاندەری خووی زاڵمانەی کاربەدەستانی فەڕەنسییە.