تێکهەڵچوونی نێوان هیندستان و پاکستان و نیگەرانییە جیهانییەکان
سوپای هیندستان لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆدا پەلاماری کردە سەر چەند ناوچەیەک لە خاکی پاکستان و وتەبێژی سوپای پاکستانیش بە ڕاگەیاندنی زیانەکانی پەلامارەکە جەختی لەوە کردەوە کە پاکستان وەڵامی پەلامارەکە دەداتەوە.
وتەبێژی ئەرتەشی پاکستان ڕایگەیاند کە پەلامارەکانی هیندستان بۆ سەر ئەو وڵاتە تا ئێستا ٨ کوژراو و ٣٥ برینداری لێکەوتووەتەوە. هەروەها تا ئێستا چارەنووسی دوو کەس نادیارە. نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان کە ئەمشەو سەرپەرشت و چاودێری ئۆپەراسیۆنی نیودەلهی دژی پاکستانی بوو ، ڕایگەیاند، پەلامارەکان بۆ سەر هەر نۆ ئامانجەکە لە ناوخۆی پاکستان بە تەواوی سەرکەوتوو بوون.
هەروەها بەرپرسانی ئەمنی پاکستان ڕایانگەیاند کە چەند فڕۆکەیەکی جەنگی هیندستانیان خستۆتە خوارەوە و بنکەیەکی سەربازی هیندستانیان کردۆتە ئامانج، جەختیان لەوە کردەوە کە چەند سەربازێکی هیندستانیان گرتووە و وەڵامی پەلامارەکەش دەدەنەوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی قووڵی سەبارەت بەپەلاماری هیندستان بۆ سەر پاکستان دەربڕی و داوای دان بە خودا گرتنی دولا کرد .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هەروەها وتی: ئۆپەراسیۆنی سەربازی هیندستان جێگای داخە. پکن نیگەرانە لە دۆخی ئێستا. هیندستان و پاکستان هەمیشە دراوسێ بوون و دەبن. هەردووکیان دراوسێی چینن و چینیش دژی هەر جۆرە تیرۆرێکە و داوا لە هەردوولا دەکەین لە بەرژەوەندی ئاشتی و سەقامگیریهەنگاو هەڵبگرن و دان بە خودا بگرن و ئارامی خۆیان بپارێزن .
ئیسماعیل بەقایی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ئاماژەی بە هەڵوێستی بنەڕەتیی ئێران کرد سەبارەت بە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان و دوور کردن لە بەکار هێنانی زۆر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، نیگەرانیی توندی دەربڕی سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان و داوای لە هەردوولا کرد کە دان بەخویاندا بگرن بەرپرسانی وڵاتانی ئاسیا، ئەوروپی، ئەفریقا و ئەمریکا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان لە حاند پەلاماری هیندستان بۆ سەر پاکستان، داوایان لە هەردوو وڵات کرد دان بە خودا بگرن .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها لە کاردانەوە بە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان وتی: مۆسکۆ بە قووڵی نیگەرانە لە زیادبوونی گرژییە سەربازییەکانی نێوان نیودەلهی و ئیسلام ئاباد لە دوای پەلاماری تیرۆریستی پەهلگام و داوای خۆگرتن لە هیندستان و پاکستان دەکات.