گەمیی " حەنزەلە " لە ئیتالیا وه چوو بەرەو غەززە
تهمووز 20, 2025 19:10 Asia/Tehran
گەمیی حەنزەلە بە مەبەستی شکانی گەمارۆی غەززە لە بەندەری " گالیپولی " ئیتالیا بەرەو کەرتی غەززە کەوتە ڕیی.
یەک مانگ دوای ڕاگیرانی گەمیی" مادلین " لە لایەن سوپای زایۆنیستی لە ناو ئاوەکانی نێودەوڵەتی، ئەم جارە گەمیی حەنزەلە بە مەبەستی شکانی بایکۆتی غەززە بەرەو کەرتی غەززە وەڕێ کەوتووە.
هاوپەیمانی کۆپاپۆری ئازادی" ڕایگەیاند کە گەمیی حەنزەلە هەڵگری یارمەتیە سه مبولیکه مرۆڤ دوستانەکانە بۆ خەڵکی غەززە بە پەیامی جیهانی، یەکدەنگی ویەکگرتوویی لەگەڵ زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی گەمارۆدراو. هاوپەیمانی کۆپاپۆڕی ئازادی پشت ڕاستی کردەوە کە هێرش کردنی بە ئەنقەست بۆ سەرئەوان نابێتە ڕێگر لەبەردەم هەوڵەکانیان بۆبەرنگاربوونەوەی گەمارۆی غەززە.