ئاب 10, 2025 18:03 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پێشڕەوییەکانی ڕووسیا

هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا توانیان دەست بگرن بە سەر ناوچەیەکی دیکەی کۆماری گەلی دۆنێتسک.

هێزەکانی ڕووسیا توانیان ناوچەی "یابلۆنۆکا" لە کۆماری دۆنێتسک کۆنترۆڵ بکەن. ئەم پێشڕەوییانە لە کاتێکدایە کە ئوکراین هەموو ڕۆژێ دوابەدوی پەلامارە بەربڵاوەکانی هێزەکانی ڕووسیا زەبرێکی قورسی گیانی و سەربازی بەردەکەوێ و بە پێی ڕێژە و ئاماری بڵاوکراوە هەر ڕۆژەو بە شێوەی مامناوەند هەزار سەربازی ئوکراینی لە شەڕی دژ بە ڕووسیادا گیانیان لە دەست دەدەن. سوپای ئوکراین ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی شەو و ڕۆژی رابردوودا هەزار و ٣٥٩ ئەفسەر و سەربازی سوپای ئوکراین لە شەڕدا کوژراون.

سەرپەیڤ