ئه‌یلوول 15, 2025 15:10 Asia/Tehran
  • ٣١ ترۆریست لە پاکستان کوژران

سوپای پاکستان ڕایگەیاند لە درێژەی هەڵمەتی هێزە ئاسایشییەکان لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ٣١ ئەندامی سەربە گروپی تیرۆریستی وروژاندنی تالیبانی پاکستان کوژران .

سوپای پاکستان ، دووهەڵمەتی لە ئەیالەتی "خەیبەر پەختونخوا" ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی زیان گەیاندنی قورس بە ترۆریستان . 

هێزە ئاسایشییەکانی پاکستان لە ناوچەی "لاکی مروت" و" بنو " بە تەقاندنەوەی حەشارگەی تیرۆریستانی سەربە تالیبانی پاکستان ، ٣١ کەس لەوانیان کوشت.

سوپای پاکستان ڕایگەیاند ئۆپراسیۆن بۆ پاکتاوکرانی ناوچە لە ئامادەبوونی دەس و پێوەندییە تیرۆریستیەکان وسزادانی ئەنجامدەرانی پەلامارەکانی ئەم دواییە بۆسەر هێزە ئاسایشییەکان بەردەوام دەبێت.

شەپۆلی پەلامارەکان بۆ سەر هێزە ئاسایشییەکانی پاکستان بە تایبەت لە ناوچە سنووریەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەفغانستان لەرۆژانی ڕابردوودا، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە کە بەهۆیەوە، نۆزدە کەس لە هێزی سەربایی پاکستان کوژراون . 

سەرپەیڤ