ئه‌یلوول 25, 2025 12:06 Asia/Tehran
  • چین: باجە گومرکییەکانی ئەمریکا زەبرێکی قورسە بۆ سیستەمی بازرگانیی ئازاد

وەزیری بازرگانیی چین ڕایگەیاند کە باجە گومرکییەکانی ئەمریکا زەبرێکی قورسە لە سیستەمی بازرگانیی ئازاد.

"وانگ وێنتائۆ" لە دیداری "ڕبێکا گرینسپەن" بەڕێوبەری گشتیی کۆبوونەوەی بازرگانی و گەشەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە ئانێکتاد لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە نیویۆرک وتی کە هەموو لایەنەکان دەبێ بەبڕشتانە پێبەند بن بە بازرگانیی ئازاد و هەروەها بەها و پرەنسیپە سەرەکییەکانی سیستەمی بازرگانیی ئازاد بپارێزن تا یارمەتیدەری پاوەجێیی و دڵنیایی زیاتر بن بۆ ئابووریی جیهانی."دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا مانگی فێوریییەی ڕابردوو ١٠% باجی گومرگی دانا بوو لەسەر هەموو کەلوپەلی هاوردە لە چینەوە و مانگی مارسیش گەیاندییە ٢٠%. پکەنیش بە داسەپاندنی باجی گومرکی لە سەر هاوردەی کشتوکاڵی لە ئەمریکاوە وەڵامی ئەم کردەوەی ئەمریکای دایەوە.

سەرپەیڤ