تشرینی یه‌که‌م 03, 2025 17:51 Asia/Tehran
  • وشدارییدانی

نووسینگەی هاواهەنگیی کاروباری مرۆییانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستین(ئۆچا) لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دۆخی شپرزەی مرۆیی لە کەرتی غەززە وشداریی دا.

ئۆچا بەبڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، دانیشتووانی شاری غەززە بۆ دەسڕاگەیشتن بە پێداویستییەکانی ژیان لەجەنگەی بۆردومانەکان، بەرەوڕووی سەخڵەتی و دژواریی زۆرن. ئۆچا هەروەها ڕایگەیاند، ژماری ئەو ڕێکخراو و ناوەندە فریاگوزارییانەی ناچاربوون چالاکییەکانیان لە غەززە هەڵپەسێرن، ڕوو لە زیادبوونە. ئەو ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاند، ئاستی درانی ژەمە خۆراک لەباکوری غەززە سەتا ٧٠ کەمی کردووە. ئەو دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەی بەیاننامەکەیدا وێڕای ئاماژە بە بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم بۆ خرانەڕووی یارمەتییەکان لە غەززە، جەختی کرد، ئەو ڕێکخراوەو هاوبەشەکانی، بەرەوڕووی کێشەو ئاستەنگی جیددین لەوبارەوە. هەروەها ئانرۆا ڕایگەیاندووە، رژێمی زایۆنی رۆژانە بەسەدان فەلەستینی لە غەززە دەکوژێ و تەنیا ٩ لەسەتی پێداویستیی حەشیمەت، دەگاتە کەرتی غەززە. ڕاپۆری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش جەخت لەوە دەکا کە زام و برینی جۆراوجۆر بەسەر دەم و چاوی ئەو نەخۆشانە بڵاو دەبێتەوە کە بڕیارە بۆ چارەسەریی بگوێزرێنەوە دەرەوەی غەززە.

"تێدروس ئادهانوم گریسوس"ی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وتوویەتی؛ شەڕ و پێکدادان، بووەتە هۆی پەک کەوتنی سیستەمی تەندروستیی و پزیشکی و ڕەنج و مەینەتێکی زۆری بەسەر گەلی فەلەستیندا سەپاندووە. لەهەمان کاتدا، "ئەنتۆنی بلانژە"ی سکرتێری گشتیی فدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەنووسان وتوویەتی؛ غەززە بووە بە مەترسیدارترین شوێن بۆ رۆژنامەوانیی لە ئاستی جیهانداو کوژرانی رۆژنامەنووسان و پەیامنێران لەو ناوچەدا، بەچەشنێک کوشتنی ڕاستییەکانە. شیاوی باسە لەوماوەدا، ٢٢٣ پەیامنێری فەلەستینی بەدەست هێزەکانی رژێمی زایۆنی شەهید کراون.

سەرپەیڤ