باهۆزی "کالماگی" لە فیلیپین
تشرینی دووهم 06, 2025 17:45 Asia/Tehran
بەهۆی باهۆزی قورسی"کالماگی" لە فیلیپین تائێستا لانیکەم ١٤٠ کەس گیانیان لەدەست داوەو پتر لە ١٢٧ کەسیش بێ سەروشوێن بوون و کاریگەریشی بووە لەسەر ژیانی نزیک بە دوو ملوێن کەس.
سەرۆک کۆماری فیلیپین بەڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی نیشتمانی، فەرمانی هەوڵی تێکڕای سەرچاوەکان بۆ فریاکەوتن و بنیات نانەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووەکانی دەرکرد. ئەو باهۆزە بەهۆی هەڵکرانی "با" بە خێرایی١٨٠کیلۆمەتر لە کاتژمێردا، خەساری زۆر قورسی لە پارێزگا ناوەندییەکان لەوان "سەبو"، "لیتە"و "سامار" بەدیهێناوە. وشدارییدان لەبارەی باران بارینی زیاتر و ئەگەری جمینی زەویی هەروا بەردەوامە. "کالماگی" مەرگهێنترین کارەساتی سروشتیی ساڵی٢٠٢٥ لە فیلیپین بەئەژمار دێ.