توندبوونەوەی سەرکوتی کۆچبەران لە ئەمریکا
سەرکوت و توندوتیژیی هێزەکانی ئیدارەی کۆچبەریی حکومەتی ترەمپ بەرامبەر بە کۆچبەران لە شارە گەورەکانی ئەمریکا بە تایبەت لە شیکاگۆ توندتر بووە
. شیکاگۆ کە سێیەم شاری پڕ حەشیمەتی ئەمریکایە، هەروا شایەتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و ناڕازیان دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری ترامپ و توندوتیژی دەستگیرکردنی کۆچبەرانە. لەوانەش پەلاماری هێزە چەکدار و دەمامکدارەکانی فەرمانگەی کۆچبەری حکومەتی ترەمپ بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ژنێکی گەنجی کۆچبەر، بە توندوتیژی دەرهێنانی لە ئۆتۆمبێلەکە و دەستگیرکردنی، هەروەها پەلاماری هێزە چەکدار و دەمامکدارەکان بۆ سەر باخچەیەکی ساوایان لە شیکاگۆ و دەستگیرکردنی مامۆستایەک لەبەردەم منداڵان. سەرەڕای ئەم سەرکوت و توندوتیژییە بێ وێنەیانە، ترەمپ لە دوایین هەڵوێستی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی کۆچبەری نەک هەر زیادە ڕەوییان نەکردووە ، بەڵکو هێشتاش بە ڕادەی پێویست نەجووڵاونەتەوە.